بێسەروشوێن کردنی ڕۆژنامەنوسێك لە عێراق نیگەرانی لێدەکەوێتەوە
ڕۆژنامەنوسێکی عێراقی لە شاری نەجەف بۆ چەند ڕۆژێك بێسەروشوێن دەکرێت.
بەپێی بەیاننامەیەکی سەنتەری عێراقی بۆ مافی مرۆڤ (IOHR)،ڕۆژنامەنوس ویسام ڕەشید حەمود،لە ئێوارەی ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم لە شاری نەجەف دەستگیرکراوە، لە سەرەتای دەستگیرکردنی دا بۆ چەند ڕۆژێك بێسەروشوێن کراوە.
سەنتەری عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە،دەستگیرکردنەکەی بەبێ ڕونکردنەوەی یاسایی ئەنجامدراوە، تا ئێستا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕێگە بە کەسوکار و پارێزەرەکەی نادرێت سەردانی بکەن.
دوای دەستگیرکردنی ویسام ڕەشید، ناوەندی کەنداو بۆ مافی مرۆڤ (GCHR)، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بە زوترین کات چارەنوسی یاسایی ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕابگەیەنن و مافی بینینی کەسوکار و بەرگریکردنی بۆ دابین بکەن.
ڕۆژنامەنوس ویسام ڕەشید، لە دایک بووی شاری نەجەفە، بەرپرسی پێشوی بەشی میدیاو تەکنەلۆژیا بووە لە ناوەندی ڕافیدەین بۆ دیالۆگ،لە چەندین میدیای جیاوازدا کاری کردووە لەوانە ڕۆژنامەی (المستقل)کە لە لەندەن دەرچووە، ئامادەکار و پیشکەشکاری چەندین بەرنامەی جیاواز بووە لە رادیۆی نەجەف.
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:17:27/10/2026