ڕۆژنامەنووسان لە بودجەی ساڵی 2027 سوودمەند دەبن
وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب تاوتوێی ڕەوشی ڕاگەیاندکاران دەکات و بڕیارە پاداشتی هاندانی ساڵانەی ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و نووسەران لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 زیاد بکرێت.
فالح ساری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، کار بۆ پرسی پاداشتی هاندان بۆ ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و نووسەران کراوە، هاوکات بڕیاریش دراوە، کار بۆ بەردەوامیی پێدانی ئەو شایستانە و زیادکردنی بڕەکەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا بکرێت بە جۆرێک شایستەی پێگەی ڕۆشنبیریی عێراق بێت.
وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەی لەگەڵ موئەیەد لامی، سەرۆکی یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکەی سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە پشتیوانیی دارایی بۆ ئەم توێژە و کارئاسانی بۆ جێبەجێکردنی پەیامە پیشەییەکەیان، لەبەر ئەوەی ڕۆڵێکی گرنگ لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و چەسپاندنی ناسنامەی نیشتمانیدا دەگێڕن.
پاداشتی هاندان لە عێراق ساڵانە لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئەدیبان و هونەرمەندان تەرخان دەکرێت وەک پاڵپشتییەکی دارایی بۆ بەرهەمهێنانی فەرهەنگی و پیشەیی.
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:35:24/10/2026