سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر کوژرانی کچێک و تۆمەتبارکردنی چەند رۆژنامەنووسێکی ژن هاتە دەنگ
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی کچێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە شاری سلێمانی، تەمەتبارکردنی دوو ژنە ڕۆژنامەنوس بە تێوەگلان لە کەیسەکە، سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، بەهاوبەشی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەتوندیی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو رەفتارە نەشیاو و نەگونجاوەی لە ھەندێک میدیای نابەرپرس و سێبەرەوە کران بەگوێنەدان بە رێکاریی یاسایی و بڕیاری کۆتایی لایەنە بەرپرسەکانی ناوخۆی شاری سلێمانیەوە، ئەم ھەڵسوکەوتەی کە ئەمڕۆ نواندیان.
ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ئاماژەبەوە دەکات، یاساو دەزگا یاساییەکان تاکە لایەنن کە لەچوارچێوەی کارو پیشەی رۆژانەی خۆیان بۆیان ھەیە ھەر کەیسێک یەکلا بکەنەوە نەوەک پەیجە سێبەرەکان کە لێرەو لەوێ کار بۆ تێکدانی رەوتی دادگاو دادگایی لە شارەکەماندا دەکەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
وێڕای سەرکۆنە و نیگەرانی توندمان بۆ کوشتنی کچێک بە ناوی (ک ب) ، بەتوندیی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو رەفتارە نەشیاو و نەگونجاوەی لە ھەندێک میدیای نابەرپرس و سێبەرەوە کران بەگوێنەدان بە رێکاریی یاسایی و بڕیاری کۆتایی لایەنە بەرپرسەکانی ناوخۆی شاری سلێمانیەوە، ئەم ھەڵسوکەوتەی کە ئەمڕۆ نواندیان، دەچێتە خانەی ناشیرین کردن و ناوزڕاندنی کچانی میدیاکارو ناوبانگی شاری سلێمانیەوە، یاساو دەزگا یاساییەکان تاکە لایەنن کە لەچوارچێوەی کارو پیشەی رۆژانەی خۆیان بۆیان ھەیە ھەر کەیسێک یەکلا بکەنەوە نەوەک پەیجە سێبەرەکان کە لێرەو لەوێ کار بۆ تێکدانی رەوتی دادگاو دادگایی لە شارەکەماندا دەکەن..
ئێمە کە لە خوارەوە ئیمزامان کردوە بەپێی راستیی (تۆمەتبار بێتاوانە تا ئەو کاتەی دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات)، لە ژنان و رۆژنامەنووسانی خۆمان دەڕوانین و کار یش بۆ سزادان و ئاشکراکردنی ئەو دەستانە دەکەین، کە لەبۆسەی غەدر و ناوزڕاندنی شارەکەمان و کچان و ژنانی شارەکەدان..بڕیاری سەرەتا و کۆتایی بۆ یاسا و لایەنە یاساییەکانە..داوای داخستنی ئەو پەیجە ترسنۆکانەش دەکەین کەلە بۆسەدان و دەیانەوێت فرسەتی تۆمەتبار کردنی ژنان بقۆزنەوە.تا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوام بن، تۆمەتبار کردنی هەر کەسێک بنەمای یاسایی نابێت..
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی
رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:46:21/10/2026