ئازادی ڕۆژنامەگەری لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسادا کەوتۆتە مەترسیەوە

‌

لە خۆپیشاندان و گرژییە بەرفراوانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی فەرەنسادا، کە بە بەشداریی سەدان هەزار کەس دژی گرانی، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و باری گوزەران لە پاریس و شارەکانی تر بەڕێوەچوون، تیمەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان دووبارە بوونەوە بە ئامانج و لە هێڵی پێشەوەی پێکدادانەکاندا ڕووبەڕووی مەترسی و پێشێلکاری بوونەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە پیشەیییەکانی میدیا هۆشدارییان داوە لەوەی کە زیادبوونی توندوتیژییەکان لە شەقامدا و بەرکەوتنی ڕۆژنامەنووسان بە لێدان، گازی فرمێسکڕێژ و پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، ئازادیی کاری ڕۆژنامەنووسی و مافی گواستنەوەی ڕاستەقینەی ڕووداوەکانی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی چاودێریی میدیا جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەستبەجێ پێویستە سەلامەتیی تیمەکانی ڕاگەیاندن لە کاتی ڕووپۆشکردنی ناڕەزایەتییە توندەکاندا دابین بکرێت و ڕێگری لە هەر جۆرە بەئامانجگرتن یان بەربەست دروستکردنێک بۆ کارەکانیان بگیرێت.



ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:35:18/10/2026