ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ڕەزا وەلیزادە دا سەپاند
دادگای شۆڕشی تاران سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنوسی ئێرانی-ئەمریکی، (ڕەزا وەلیزادە)دا سەپاند.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێران ئینتەر ناشناڵ، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاوکاریکردنی ئەمریکا، دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، ڕۆژنامەنوس ڕەزا وەلیزادە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، بۆ زیندانی ئێڤین گواستراوەتەوە.
ماڵپەڕەکە ئاشکرای کردووە، وەلیزادە لە ماوەی دەست بەسەرکردنیدا لە ژێر فشار و لێکۆڵینەوەی قورسدا بووە، و بەهۆی ڕەتکردنەوەی چاودێریی پزیشکی پێویست، لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایە.
ڕێکخراوە جیهانییەکانی پاراستنی مافی ڕۆژنامەنوسان، رایدەگەیەنن دەستگیرکردن و دادگاییکردنی هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنوسانی خاوەن دوو ڕەگەزنامە، زەوتکردنی ئازادیی کاری ڕۆژنامەگەری و مافی مرۆڤە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:31:17/10/2026