زیاتر لە ٤٥ ڕۆژنامەنوس لە نیوەی یەکەمی تشرینی یەکەم دا دەستگیرکراون

‌

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن لە پاشەکشەی بەرچاو و ڕێکارە تووندەکانی دژ بە ڕۆژنامەنوسان لەسەر ئاستی جیهان، بەپێی ئامارەکان سەرەتای ئەم مانگە، زیاتر لە ٤٥ ڕۆژنامەنوس و کارمەندی میدیایی لە وڵاتە جیاوازەکاندا دەستگیرکراون یان ڕووبەڕووی پەلاماردان بوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان (CPJ)، لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی تشرینی یەکەم لە شاری نیو دەلھی، پۆلیس هێرشی کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و بەوهۆیەوە ٣٧ ڕۆژنامەنوس لە کاتی ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکراون یان ڕێگرییان لێکراوە.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای "بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە"، دادگای تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی بۆ ٤ ڕۆژنامەنوس دەرکرد، ئەمەش وەک هەڵمەتێکی نوێی زەوتکردنی ئازادی دەربڕین سەیر دەکرێت.

اپۆرتەکانی (CPJ) ئاماژەیان بەوەکردووە،پۆلیسی لێستەر بەپێی یاسای دژە-تێرۆر ٥ ڕۆژنامەنوسی لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانێکی ژینگەیی/سەربازی دەستگیرکرد، کە ئەوەش کاردانەوەی سەندیکا میدیاییەکانی لێکەوتەوە.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان جەخت دەکەنەوە کە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ بووەتە یەکێک لە مانگە سەختەکان بۆ کارمەندانی میدیا، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە مەیداندا خۆپیشاندان و ڕووداوە سیاسییەکان ڕووماڵ دەکەن.



ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:15/10/2026