د: کامیل عومەر: دادگای فیدراڵی ئەو یاسایەی هەڵوەشاندەوە کە شێروان شێرانی پێ زیندانیکراوە
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق یاسای ژمارە ٢١ ی ساڵی ٢٠٠٣ پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە، پسپۆری بواری ئێتێکی رۆژنامەوانی د. کامل عومەر ئاشکرای کرد " ئەو یاسایەی دادگای فیدڕاڵی هەڵیوەشاندووەتەوە، هەمان ئەو یاسایەیە کە شێروان شیروانی و میدیاکارانی بادینانی بە پاساوی تاوانی ئاسایشی نیشتیمانی پێ سزادراوە".
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی تشرینی یەکەم دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتدا بڕیاری دا بە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەت بوو بە ڕاگرتنی کارکردن بە بەشێک لە ماددەکانی یاسای سزادانی عێراقی پەیوەست بە تاوانەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی دەوڵەت".
د. کامیل عومەر د.کامیل عومەر پسپۆڕیی ئێتیک و یاسای راگەیاندن لە زانکۆی سلێمانی بە ماڵپەڕی " جاسەنە "ی راگەیاند " ئەو یاسایەی دادگای فیدڕاڵی هەڵیوەشاندووەتەوە، هەمان ئەو یاسایەیە کە شێروان شێروانی و میدیاکارانی بادینانی بە پاساوی تاوانی ئاسایشی نیشتیمانی پێ سزادراوە".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " ئەم هەنگاوەی دادگای فیدڕاڵی عیراق جێی دەستخۆشیەو هۆکارێکی گرنگە بۆ ڕێگرتن لە ستەمی دەسەڵاتدارانی هەرێم تاوەکو چیتر بە پاساوی تاوانی ئاسایشی نیشتیمانی رۆژنامەنووسان سزا نەدەن و لە زیندانەکاندا بۆ ماوەیەکی بێ سنوور بەندیان نەکەن. "
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوەشاندنەوەی ئەم جۆرە یاسایانە، هەوڵێکی گرنگە بۆ فراوانکردنی مەوداکانی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانیی لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەمڕۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دادگەکە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن و بە ئامادەبوونی سەرجەم دادوەرانی ئەندام، دانیشتنی تایبەتی بە تاوتوێکردنی داوای ژمارە (٦٢/فیدراڵی/٢٠٢٦) کرد.''
دادگەکە بڕیاری دا بە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ لە هەرێمی کوردستان، کە کارکردنی بە چەند ماددەیەکی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو ڕاگرتبوو، بەو پاساوەی پێچەوانەی حوکمەکانی هەردوو ماددەی (١١٠) و (١٢١/دووەم)ـی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقە.
ئەم سکاڵایە لەلایەن هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان بە ناوی زۆزک ڕەحیم ڕەحمان تۆمارکرابوو. دادگەی فیدراڵی ئاماژەی بەوەش کردووە کە بڕیارەکە بەپێی حوکمەکانی ماددەکانی ٩٣ و ٩٤ی دەستوور و ماددەکانی ٤ و ٥ی یاسای دادگەی فیدراڵی دەرکراوە، و بڕیارەکەش "کۆتایی و پابەندکەرە بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان".
یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان لە ئەیلوولی ٢٠٠٣ بە ئیمزای د. ڕۆژ نوری شاوەیس، سەرۆکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان دەرچوو بوو، کە تێیدا ماددەی ١٥٦ی یاسای سزادانی عێراقی هەموارکرابووەوە و هاوکات کارکردن بە دەیان ماددەی دیکەی یاسای سزادانی عێراقی (ماددەکانی ١٥٧ تاوەکو ٢١٩ و ماددەکانی ٢٢٣ تا ٢٢٨) ڕاگرتبوو کە تایبەت بوون بە تاوانەکانی دژ بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی دەوڵەت و دەسەڵاتی گشتی.
دەقی یاساکەی پەرلەمانی کوردستان
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا بە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەت بوو بە راگرتنی کارکردن بە بەشێک لە ماددەکانی یاسای سزادانی عێراقی پەیوەست بە تاوانەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی دەوڵەت. نووسینگەی راگەیاندنی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2026، دادگەکە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن و بە ئامادەبوونی سەرجەم دادوەرانی ئەندام، دانیشتنی تایبەتی بە تاوتوێکردنی داوای ژمارە (62/فیدراڵی/2026) کرد. بەپێی راگەیێندراوەکە، دادگەی فیدراڵی بڕیاریداوە بە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 لە هەرێمی کوردستان، کە تایبەت بوو بە راگرتنی کارکردن بە چەند ماددەیەکی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستاندا؛ بەو پاساوەی کە یاساکەی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی حوکمەکانی هەردوو ماددەی (110) و (121/دووەم)ـی دەستووری ساڵی 2005ـی عێراقە. ئەو سکاڵایە لەلایەن هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان بە ناوی زۆزک رەحیم رەحمان تۆمارکرابوو، یەکەم دانیشتنی دادگە لەبارەی ئەو سکاڵایە لە رۆژی دووشەممە، 8ی ئاداری 2026 بوو. لە راگەیێندراوەکەی دادگەی فیدراڵیدا هاتووە کە بڕیارەکە بەپێی حوکمەکانی ماددەکانی 93 و 94ـی دەستوور و ماددەکانی 4 و 5ـی یاسای دادگەی فیدراڵی دەرکراوە، و بڕیارەکەش "کۆتایی و پابەندکەرە بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان." یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان لە ئەیلوولی 2003 دەرچوو بوو، کە تێیدا ماددەی 156ی یاسای سزادانی عێراقی هەموارکرابووەوە و هاوکات کارکردن بە دەیان ماددەی دیکەی یاسای سزادانی عێراقی (ماددەکانی 157 تاوەکو 219 و چەند ماددەیەکی دیکە) راگیرابوو کە تایبەت بوون بە تاوانەکانی دژ بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی دەوڵەت و دەسەڵاتی گشتی.
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:02:13/10/2026