بڕیار نامیق بە کەفالەت ئازاد کرا

‌

بەهۆی بەدواداچوونێک لەسەر دۆسیەی (شێرە دێ بەسێ)، وەزیری ئاوەدانکردنەوە سکاڵا لەسەر بڕیار نامیق، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن تۆمار دەکات و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەستبەرسەر دەکرێت و دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.
بڕیار نامیق، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، ڕایگەیاند؛ کە سەرجەم بەڵگە و دۆکیومێنتەکانی سەبارەت بە دۆسیەکە ڕادەستی دادگا کردووە، بۆ ئەوەی لە دادبینی داهاتوودا ڕاستییەکان بۆ ڕایگشتی یەکلایی ببنەوە.
لەبارەی زانیارییەکانی دۆسیەکەوە لە لێدوانێک دا وتی، ئەو وەک ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی تەنیا بەدواداچوونی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان کردووە و لە ئێستاشدا سەرجەم بەڵگە، دۆکیومێنت و زانیارییە پێویستەکانی ڕادەستی دادگا کردووە، تاوەکو لە دادبینیی داهاتوودا ڕاستییەکان بۆ ڕایگشتی و ناوەندەکانی ڕاگەیاندن ڕوون ببنەوە.''
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوەکانی بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسان بەردەوام جەخت لەسەر فەراهەمکردنی کەشێکی ئازاد بۆ کاری ڕاگەیاندن دەکەنەوە و داوا دەکەن ئاسانکاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ڕۆژنامەنووسان بکرێت لە ڕێگەی یاسای کارپێکراوی کاری ڕۆژنامەگەرییەوە.



ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:09:11/10/2026