یەکێتی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنوسان هۆشداری لەسەر هێرشە دیجیتاڵییەکان و مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد دەدات
یەکێتی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنوسان (IFJ) لە نوێترین هۆشداریی دا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبەرامبەر هەڵکشانی خێرای ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی ئازادی ڕۆژنامەگەری و سەلامەتیی ڕۆژنامەنوسان دەبنەوە ڕاگەیاند. یەکێتییەکە جەخت دەکاتەوە کە هەڕەشەکان لە ئاستی جەستەیییەوە بۆ ئاستی دیجیتاڵی و سیخوڕیی ئاڵۆز پەرەیان سەندووە.
یەکێتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەکارهێنانی نادروستی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بۆ دروستکردنی وێنە، دەنگ و ڤیدیۆی دەستکرد بووەتە ئامرازێک بۆ شێواندنی ڕاستییەکان و تێکدانی باوەڕپێکراویی میدیای سەربەخۆ.
هۆشداری داوە، لەسەر بەکارهێنانی بەربڵاوی بەرنامە سیخوڕییەکان (Spyware) لەلایەن هەندێک دەسەڵاتەوە بۆ هاککردنی مۆبایلی ڕۆژنامەنوسان، ئەم ڕەفتارە ڕاستەوخۆ ژیانی سەرچاوە هەواڵییەکان دەخاتە مەترسییەوە و نهێنیی پیشەی ڕۆژنامەگەری لەناو دەبات.
یەکێتی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنوسان داوادەکات، هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر وپەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی ڕۆژنامەنوسان پەسەند بکرێت. داواکاریشە، پێوەری جدی جێگیر بکرێت بۆ ئاشکراکردنی ئەو ناوەڕۆکانەی بە زیرەکی دەستکرد دروست دەکرێن، لەگەڵ جێبەجێکردنی یاساکانی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان لەبری بەکارهێنانی یاسای سزادان و ئەلیکترۆنی دژیان.
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:50:11/10/2026