شەش ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی شێروان شێروانی تێدەپەڕێت

‌

شەش ساڵ بەسەر دەستگیر کردنی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی تێدەپەڕێت، تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

ڕۆژنامەنوس و چالاکەوانی مەدەنی شێروان شیروانی، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر، دەستگیرکرا، تا ئێستا لە زیندانە. 
دوای چەند مانگێک لە دەستگیرکردنی، دادگەی تاوانی هەولێر، 16-02-2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، شێروان شێروانی، بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.
لە 20ـی تەمموزی 2023، شێروانی بە مادەی 298 و 295 لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندکردن سزا درایەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، شێروان شێروانی دوو داواکاری سەرەکی ئاڕاستەی تیمی دەستە کردووە ئەویش پێدانی مۆڵەتی چوونەوەی ماڵەوە بەگوێرەى یاسا و ڕێنمایییەکان، لە حاڵەتی جێبەجێ نەکردنی داواکاری یەکەم، ڕێگەی پێ بدرێت بگوازرێتەوە بۆ چاکسازیی گەورانی سلێمانی.
شێروان شیروانی ڕۆژنامەنوس و لێکۆڵەرێکی هەرێمی کوردستانە، دامەزرێنەر و سەرنوسنەی گۆڤاری (باشور)بووە، دەستگیرکردنی لە ساڵی 2020 دا کاردانەوەی گەورەی لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دروستکرد، بە پێشێلکردنی یاسا و بەرتەسککردنەوەی ئازادی بیروڕا لە هەرێمی کوردستان ناودەبرێت.
 
 
 
 
 
 
 


 
 
 
 
 
 
 



ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:30:08/10/2026