رێکخراوی جاسەنە سمینارێک لەبارەی گیراوەکانی بادینانەوە سازدەکات
رێکخراوی جاسنە بۆ ئازادی بیروڕا
و میدیا، رۆژی یەک شەممە ٥ ئەیلول سمینارێک بە ناونیشانی ( دیوێکی تری
گفتوگۆ لەبارەی رۆژنامەنووس و چالاکوانە گیراوەکانی بادینانەوە) سازدەکات.
ئەو سمینارە کە لە دەزگای
رۆشنبیری جەمال عیرفان یەک شەممە کاتژمێر ٤:٣٠ سازدەکرێت، هەر یەک لە
دکتۆر، دارا محەمەد( دکتۆرا لەبواری فەلسەفە)و، پەیمان عیزدین( یاساناس)و
، کارزان فازل (بەرێوەبەری ریکخراوی dhrd).)و، شوان محەمەد (رۆژنامەنووس)
بەشدای دەکەن.
رێکخراوی جاسەنە بۆ
ئازادی بیروڕا و میدیا رۆژی ٦ ی ئایاری ٢٠٢١ مۆڵەتی فەرمی لە فەرمانگەی
رێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتووە. رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە و،
ئامانجی دەستەبەرکردن و پاراستنی ئازادی بیروڕا و رۆژنامەگەری و ئازادی
سۆشیال میدیایە.
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:34:18/09/2021