لەسەر دوا حوکمی دادگا دەرهەق بەگیراوەکانی بادینان
رێکخراوی جاسەنە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە



 
رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا دەربارەی سەپاندنی دوا حوکمی شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج دەستگیرکراوەکەی بادینان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لەو راگەیاندنەدا رێکخراوی جاسەنە دەڵێت" سەرباری ئەمانەش، بەردەوام ڕاپۆرتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ‌ و ئازادی رادەربڕین، جەخت لەسەر چاککردن و کەمکردنەوەی پێشێلكارییە یاساییەكانی دژ بە ڕۆژنامەنوسان ‌و ئازایخوازان دەكەنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، بەبێ گوێدانە پرەنسیپەكانی ئازدای‌ و مافەكانی مرۆڤ، هەنگاوە ستەمكارییەكانیان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان زیاتر و زیاتر دەبێت ‌و ئەویش بە دەستگیركردن‌و لە زیندان توندكردن ‌و سەپاندنی حوكمی ناڕەوا بەسەریاندا کە دوورە لە هەموو یاسا و رێسا ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتیەكان".
هەروەها لەو راگەیاندنەدا کە کۆپیەکی بە زمانی ئینگلیزی ئاراستەی یۆنامی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و باڵوێزخانەی وڵاتان لە عێراق و قونسڵخانەکانی وڵاتان لە هەولێر کراوە، تیایدا هاتووە" هەرێمی کوردستاندا هەیە، لەم راونگەیەوە داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان‌ و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ‌ و ئازادی رادەربڕین دەكەین، لەبەرامبەر ئەم بڕیارە ستەمكارانە ‌و نادادپەروەرانەی دەسەڵاتدارانی
هەرێمی كوردستان دەرهەق بە ئازادیخوازان بێدەنگ
نەبن‌ و فشاری لێبڕاوانە بكەن بۆ ئازادكردنی
حوكمدراوانی بادینان".
لە بڕگەیەکەی تری راگەیاندنەکەی جاسەنەدا هاتووە" داوا لە نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە دەسەڵاتی خۆی
بەكاربهێنێت وەفاداربێت بەرامبەر لێدوانەکانی پێشووی
خۆی لەسەر ئەم کەیسە و بڕیاری لێبوردنی تایبەت بۆ
حوكمدراوەکانی بادینان دەربکات، تاوەكو چیتر
ناوناوبانگی هەرێمی كوردستان لەرووی پێشێلكاری‌ و
دیموكراسی‌و پرەنسیپەكانی ئازادی مافی مرۆڤ
لەكەدارتر نەبێت"‌.
دادگای‌ دووی هه‌ولێر‌، سێشه‌ممه (١٦-٢-٢٠٢١)، سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی داسەپاند به‌سه‌ر ‌(شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم‌ و هاریوان عیسا) لە ‌رۆژنامه‌نوس ‌و چالاكوانانی‌ دەڤەری بادینان، پاش چەندان تانەدان، بەڵام دادگای پێداچوونەوە راستکردنەوەی بڕیاری دادگای تەمیزی دژ بە سزدراوانی بادینانی رەتکردەوەو سزای شەش ساڵیەکەی بەسەردا سەپاندن".


راگەیاندنی رێکخراوی جاسەنە..

بۆ:
- رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان
- باڵوێزخانەو قونسڵخانەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی
کوردستان
- رێكخراوەكانی نێودەوڵەتیەكانی بواری مافەكانی
مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین
- رێكخراوە جەماوەری‌و ناحكومیەكان‌ و میدیاییەكان
بابەت..
راگەیەنراوی ناڕەزایی دەربڕین
ئەگەرچی، سەرجەم جاڕنامە‌ و رێكەوتننامە جیهانی ‌و نێودەوڵەتی ‌و هەرێمایەتیەكان ‌و دەستووری عیراق ‌و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان، بە ماددە ‌و بڕگەی تایبەت جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە هەموو كەسێك مافی پەیڕەوكردنی ئازادی رادەربڕن‌ و

گوزارشتكردنی هەیە.

سەرباری ئەمانەش، بەردەوام ڕاپۆرتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ‌ و ئازادی رادەربڕین، جەخت لەسەر چاککردن و کەمکردنەوەی پێشێلكارییە یاساییەكانی دژ بە ڕۆژنامەنوسان ‌و ئازایخوازان دەكەنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، بەبێ گوێدانە پرەنسیپەكانی ئازدای‌ و مافەكانی مرۆڤ، هەنگاوە ستەمكارییەكانیان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان زیاتر و زیاتر دەبێت ‌و
ئەویش بە دەستگیركردن‌و لە زیندان توندكردن ‌و سەپاندنی حوكمی ناڕەوا بەسەریاندا کە دوورە لە هەموو یاسا و رێسا ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتیەكان.

ئازادیخوازان، بەرگریكارانی مافەكانی مرۆڤ سەرئەنجام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، بەبێ گوێدانی فشارە ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتیەكان، لەڕێی دادگاكانەوە، حوكمدانی ناداپەوەرانە ‌و ستەمكارانەی خۆیان بەسەر بەندكراوانی ئازادیخوازی بادیناندا
دووپاتکردەوە. ئەمەش گومانەكانی لەسەر نا دیموكراسیەت و هەوڵەكانی سنورداركردنی ئازادی ڕادەربرین لە هەرێم تۆختركردووە. هەر بۆیە، ئەم هەنگاوەی دادگاكانی هەرێمی كوردستان، بە ئامانجێكی سیاسی ‌و هەوڵێكی دیكەیە بۆ خنكاندنی ئازادی‌ و بەرتەسککردنەوەی ئەو پەراوێزە دیموکراسییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، لەم راونگەیەوە داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان‌ و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی مافی
مرۆڤ‌ و ئازادی رادەربڕین دەكەین، لەبەرامبەر ئەم بڕیارە ستەمكارانە ‌و نادادپەروەرانەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەرهەق بە ئازادیخوازان بێدەنگ نەبن‌ و فشاری لێبڕاوانە بكەن بۆ ئازادكردنی حوكمدراوانی بادینان. هەر وەك داوا لە نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت وەفاداربێت بەرامبەر لێدوانەکانی پێشووی خۆی لەسەر ئەم کەیسە و بڕیاری لێبوردنی تایبەت بۆ حوكمدراوەکانی بادینان دەربکات، تاوەكو چیتر ناوناوبانگی هەرێمی كوردستان لەرووی پێشێلكاری‌ و دیموكراسی‌و پرەنسیپەكانی ئازادی مافی مرۆڤ لەكەدارتر نەبێت‌.

لە روانگەی هەستکردن بەرپرسیارێتیی و کاری پیشەیی رێکخراوەیمانەوە دەمانەوێت رای گشتی خەڵکی کوردستان و هەموو لایەک ئاگاداربکەینەوە کە کۆی دۆسیەی گیراوەکانی بادینان و ئەو مامەڵەیەی دەسەڵاتی سیاسی و دادگاکان لەگەڵ ئەم کەیسەدا کردیان و
سەرنجامی کۆی دۆسیەکە:

- شكۆی دادگاكان‌و سەرورەیی یاسای لە هەرێمی كوردستان خستەژێر پرسیاری گەورەوە.

- هەروەها کۆی دۆسیەکە بووە مایەی بێ بەها كردنیئەو یاسایانەی كە لە هەرێم بەركارن‌ و تاڕادەیەك ئازدای رادەربڕین‌ و رۆژنامەوانیان فەراهەم كردووە.

رێكخراوی جاسەنە 28-6-2021
رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا رۆژی ٦ ی ئایاری ٢٠٢١ مۆڵەتی فەرمی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتووە. رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە و، ئامانجی دەستەبەرکردن و پاراستنی ئازادی بیروڕا و رۆژنامەگەری و ئازادی
سۆشیال میدیایە.




ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:45:03/07/2021