ڕۆژنامەنووسێکی تری بادینان بە ساڵێک زیندانی حوکم دەدرێت
لهسهر سێ كهیسی جیاواز، دادگای دهۆك ساڵێك زیندانی بهسهر رۆژنامهنوس ئومێد بهرۆشكیدا سهپاند.
ڕەمەزان ئەتریسی بەرپرسی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی بادینان بە میدیاکانی ڕایگەیاند" ئەمرۆ دادگای كردنی ئومێد بەرۆشكی سزادراوی بادینان لەسەر سێ سكاڵا بەڕێوەچوو، دادگا بۆ سكاڵای یەكەم بەشەش مانگ زیندانی كردن و بۆ سكاڵای دووەم بەهەمان شێوە بەشەش مانگ زیندانی و بۆ سكاڵای سێێەمیش بە بڕی ٢٤٠ هەزار دینار سزای بۆ چالاكوان ئومێد بەرۆشكی بڕیەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارەی دادگا تەمیز دەكەینەوە بڕیارەكە ڕاست ودروست نیە، لەبەرئەوەی ئومێد بەرۆشكی بەپێی ماددەی دووی یاسای بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن بووە.
پێتریش لە مانگی شوباتدا ٥ رۆژنامەنووسی دەڤەری بادینان بە شەش ساڵ حوکمدران و ئێستا دوا قۆناغی تەمیزی ماوە.
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:24:23/06/2021